پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە ئیبراهیم رەئیسی/ ئێرانییەکان سەرکەوتن

سەرۆک کۆماری عێراق بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,بەرهەم ساڵح لەو پەیامەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی خواستووە.

وتیشی: بەغدا خوازیاری هاوکاری زیاتری نێوان ئێران و عێراقە.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە ئیبراهیم رەئیسی/ ئێرانییەکان سەرکەوتن

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لە پەیامێکدا بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران پیرۆزبایی لێکرد.

ئەردۆغان وتوویەتی بەمزوانە سەردانی تاران دەکات.

ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم رەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە رەئیسی/ پووتین، ئەسەد و بەرهەم ساڵح یەکەم بوون

پیرۆزبایی پووتین لە رەئیسی

جنابی سەید ئیبراهیم رەئیسی بەڕێز سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیروزباییتان پێ دەڵێم.
پێوەندی نێوان وڵاتەکانمان دۆستانە و برایانەیە. هیوادارم چالاکی ئێوەش لەم بەرپرسیاریەتییە ببێتە هۆی گەشەی زیاتری هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکان و هەروەها چالاکی هاوبەشی نێونەتەوەیی بەدواوە بێت.
ئەم بابەتە بێگومان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت و لە رێگای پتەو کردنی هێمنایەتی و ئاسایشی ناوچە دەڕواتە پێشەوە.
هیوای سەرکەوتن و تەندروستی و ژیانی باشترتان بۆ دەخوازم.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە رەئیسی/ پووتین، ئەسەد و بەرهەم ساڵح یەکەم بوون

بەشار ئەسەد پەیامی پیرۆزبایی نارد

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە پەیامێکی فەرمیدا پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

ئەسەد هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕەئیسی و دەوڵەتی داهاتووی ئێران خواستووە.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە رەئیسی/ پووتین، ئەسەد و بەرهەم ساڵح یەکەم بوون

مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە ڕەئیسی کرد

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێگای برووسکەیەکی فەرمیەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆی گەیاندە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران.

کازمی هەروەها ئەمڕۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ڕەئیسی ئەنجام داوە.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە رەئیسی/ پووتین، ئەسەد و بەرهەم ساڵح هاتنە سەر خەت

سەید حەسەن نەسڕۆڵا نووسی سەلام لە ئیبراهیم

سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، لە تویترەکەی خۆیدا وێنەیەکی لە دیداری ڕابردووی خۆی و ڕەئیسی بڵاو کردەوە و نووسی: سَلَامٌ عَلَیٰ إِبْرَاهِیمَ.

بزووتنەوەکانی جەهادی ئیسلامی و حەماس هەر کام لە پەیامی جیاوازدا پیرۆزباییان لە ڕەئیسی کردووە.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە ئیبراهیم رەئیسی/ ئێرانییەکان سەرکەوتن

سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەت

سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران، پیرۆزبایی لە ڕێبەری ئێران و گەل و دەوڵەتی وڵات کرد.

حەکیم نووسی: ئەزموونی سەرکەوتووی دیمۆکراتی و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری پیرۆز بێت.

پیرۆزبایی سەرکردەکانی جیهان لە ئیبراهیم رەئیسی/ ئێرانییەکان سەرکەوتن

پەیامی سەرۆک و میری وڵاتانی ناوچەکە

هەروەها سوڵتانی عەمان، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان پەیامی پیرۆزبایی جیاجیایان بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ناردووە.

News Code 37845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =