توندوتیژی نامانبەزێنێت و دەست لە ئاشتی هەڵناگرین/ئێمە ئازادی دێنینە دی

سەلاحەدین دەمیرتاش بە بڵاو کردنەوەی پەیامی سەرخۆشی داوای لە خەڵک کرد رادەستی توندوتیژی نەبن و بۆ ئاشتی شەڕ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای دەربڕی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی دنیز پویراز کە لە هێرشی چەکدارانەی چەند ڕۆژ لەمەوپێش گیانی لەدەست دابوو ڕایگەیاند کە هەدەپە هیچ کات دەست لە شەڕ بۆ ئاشتی هەڵناگرێت.

لە پەیامەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاتووە: بۆ هاوڕێمان دنیز کە بە شێوەی نامرۆڤانە کوژرا، داوای بەخشین لە خودا دەکەم و سەرەخۆشی لە خەڵکمان دەکەم، خەممان زۆر گەورەیە، بەڵام خۆڕاگری و هیوامان زۆر بەرزترە.

ئێمە هۆکارەکانی ئەو هێرشە دەنازین و ئامانجیشیان دەزانین. کەواتە ڕادەستی توندوتیژی نابین و دەست لە شەڕی دیمۆکراتیک و ئاشتیخوازانە هەڵناگرین.

ئێمە دەگەینە ئاشتی و ڕۆژانێکی ئازاد دەخولقێنین، جێگایەک کە ئەم نامرۆڤانە لە بەرانبەر یاسا وەڵامدەر بن. سەرخۆشی لە هەموومان.

News Code 37834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =