دەنگی ئێرانییەکانی دانیشتووی ۱۳۳ وڵات بۆ هەڵبژادن وەردەگیردرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵبژاردنەکانی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی لە ۱۳۳ وڵات بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب‌زادە وتی: هەڵبژاردنەکانی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی هەینی لە ۱۳۳ وڵات بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: هەوڵمان داوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی هاووڵاتی ئێرانیان تێدایە پێداویستییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دابین بکەین و تەنیا لە سێ وڵاتی کەنادا بە هۆی هاوکاری نەکردنی ئەو وڵاتە, سەنگاپوور بە هۆی نەبوونی دەرفەتی هەناردنی لیژنە و یەمەن بە هۆی شەرەوە هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو راشیگەیاند: هاوکارانی ئێمە لە باڵوێزخانەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە ۲۰۰ لیژنەی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.

News Code 37809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =