10291  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی  139 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10291 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 139 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 82 هەزار و 619 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 70 هەزار و 426 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 708 هەزار و 743 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =