ئامانجی تورکیا لە لەشکەرکێشی بۆ هەرێمی کوردستان

سێس فرانتزمەن دەڵێت ئامانجی تورکیا لە چڕ کردنەوەی لەشکەرکێشی بۆ هەرێمی کوردستان، لاواز کردنەوەی ئەو ناوچە لە عێراق و پێکدادان و ئاژاوە لە نێوان پارتی و پەکەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسێکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نیسبەت بە پاشهاتەکانی چڕ بوونەوەی بوونی هێزی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا.

سێس فرانتزمەن لە یادداشتێکی خۆیدا کە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە، بە ئاماژە بە لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2019 نووسی: تورکیا دەیەوێت لە کوردستانی سووریا تا هەرێمی کوردستان بە پێکهێنانی ناوچەیەکی ئارام و دوور لە بوونی کوردەکان کۆنترۆڵ بکات و هێزە کوردییەکان لە ئەو ناوچە ئەمنە بوونیان نەبێت.

ناوبراو لە هۆکارەکانی تری چڕ کردنەوەی هێزی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی هەوڵ بۆ لاواز کردنەوەی ئەو ناوچە سەربەخۆیە وەسف کرد چونکوو بە وتەی ناوبراو، تورکیا ئامادە نییە بوونی سیاسی کوردەکان ببینێت.

فرانتزمەن بە ئاماژە بە ئەوەی کە بوونی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی چڕ بوونەوەی کێشەکان لە نێوان پارتی و پەکەکە، لە ئامانجەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ پێکدادان و ئاژاوەی ناوخۆیی لە نێوان دوو لایەنی کوردی راگەیاند و هۆشداریی دا جارێک ئەو دوو لایەنە لە دەیەکانی 1990 پێک هەڵپرژان و ئەنقەرە دەیەوێت کوردەکان دیسان ئاژاوە بکەوێتە نێوانیانەوە.

سێس فرانتزمەن بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا لە پاڵ هەوڵ بۆ کۆنترۆڵی قەندیل و دەرکردنی پەکەکە لە ئەو ناوچە، ناوچەگەلێک وەکوو مەخموور و شەنگالیشی کردووەتە ئامانج و چاوی بڕیوەتە کەرکووک، هۆشدایی دا تورکیا بەدوای کۆنترۆڵی بەشێکی گەورە لە خاکی عێراقە.

News Code 37804

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha