تورکیا زیانی شه‌ش ملیار دۆلاری بەعێراق گەیاندووە

لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم‌ و بۆردومانی ئاسمانیی بەردەوام بۆسەر گوندە سنوورییەکان‌و بڕینەوەی داری ناوچە کشتوکاڵییەکان بەپاساوی ڕاوەدونانی په‌كه‌كه‌، زیانی شه‌ش ملیار دۆلاری بەعێراق گەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن تەلەفزیۆنی حکومیی "عێراقییە"وە ئامادەکراوە باسی لەوەکردووە، هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لەچوارچێوەی ئەو ململانێ چەکدارییەی لەگەڵ چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەیە هەیەتی، زیانی شه‌ش ملیار دۆلاری بەئابووری عێراق گەیاندووە، ئەویش بەهۆی ئاوارەبوونی دانیشتووان‌و بوونی هەڕەشە لەسەر ماڵ‌و موڵک‌و بڕینەوە‌و سوتاندنی زەوییە کشتووکاڵییەکان کە بۆتە بەشێک لەگۆڕەپانی جەنگەکە.
باس لەوەشکراوە، لەئەنجامی دوایین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکی بۆسەر هەرێمی کوردستان، زیاتر لە300خێزانی گوندەکانی قەزای ئامێدی بەرەو شاری زاخۆ ئاوارەبوون، لەبەرئەوەی بەهۆی هەڵکشانی ئاستی توندوتیژییەکان‌و بۆردومانی توندی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە.
لەکۆتاییدا ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنە عێراقییەکەدا هاتووە، "سوپای تورکیا نزیکەی 20 کیلۆمەتر کێڵگەو بێستانەکانی گوندەکانی قەزای ئامێدیان وێرانکردوەو خەڵکەکەش بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەکی ئارام، بەناچاری ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتوە".

News Code 37794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha