دەستدرێژی رژیمی زایۆنی بۆ غەززە/هێرشی ئاسمانی کرا

سەرچاوە فەلەستینیەکان بەیانی چوارشەمە لە هێرشی ئاسمانی بۆ غەززە هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم سەرچاوە هەواڵدەرییەکان لە هێرشی ئاسمانی رژیمی زایۆنی بۆ بنکەی بەرخۆدان لە غەززە هەواڵیان دا.
شەڕکەرە زایۆنیستەکان بەیانی چوارشەمە بنکەیەکی کەتیبەکانی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسڵامی فەلەستین لە خان یونس لە باشووری غەزەیان کردە ئامانج.
سەرچاوەکان هەواڵیان داوە بنکەی فێرکاری قەسام سەرەتا لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ناسێندراوە و پاشان لە لایەن شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی هێرشی کراوەتە سەر.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرچاوە فەلەستینییەکان لە هێرشی رژیمی زایۆنی بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە هەواڵیان داوە.
ئەمە یەکەمین هێرشی رژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە پاش ئاگربەس لە دوای شەڕی ۱۲ رۆژە بووە.

News Code 37787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =