بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ باسی کردەوەکانی عێراق لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیای کرد.
ئەو وتیشی: یاسای بنەڕەتی عێراق داکۆکی دەکاتە سەر ڕێزنان لە حاکمیەتی هەموو وڵاتەکان و هەموو وڵاتەکانیش دەبێ ڕێز لە حاکمیەتی عێراق بگرن.
ناوبراو وتیشی: ئێمە نامانەوێ وڵاتەکەمان ببێتە بەستێنێک بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان دژی وڵاتانی دراوسێ. تورکیا دەبێ ڕێز لە حاکمیەتی عێراق بگرێت.
ڕەسووڵ ڕوونی کردەوە: زۆربەی ناوچەکانی بەغدا کامێرایان هەیە و جووڵانەوەکانی تیرۆریستەکان شوێنگیری دەکەن.
بۆچوونی ئێوە