بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی هاوبیری لەگەڵ ئەندامانی پێکهاتەکانی بەشی کشتوکاڵی کوردستان وتی: لە هەندێک ماڵپەڕ و کۆبوونەوەکان بابەتی گواستنەوەی ئاوی پارێزگا بۆ پاریزگاکانی دیکە دێتە ئاراوە کە ئەو بابەتە تا ئێستا لە ئارادا نەبووە.
مورادنیا لە درێژەی قسەکانی خۆیدا سەندیکاکانی بەشی کشتوکاڵی بۆ ئامادە بوونی جیدی تر لە بواری وەبەرهێنان بانگهێشت کرد و وتی: لە بەرهەمێک وەکوو شیلک کوردستان جەمسەری بەرهەمهێنانە.
پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێکی دیکە لە بەستێنەکانی پارێزگا لە بواری ماسی دارییە کە لەبیر کراوە و لە ڕاستیدا ڕێژەی بەرهەمهێنانی لەگەڵ ئەو ئاستە ئاوە کە لە پارێزگا هەیە، یەک ناگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە