هەناردە کردنی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە زستانەوە دەست پێ دەکات

وەزیری تەندروستی لە دەستپێکی هەناردە کردنی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە زستانی 1400ەوە هەواڵی دا و وتی: کوتانی گشتیی ڤاکسین لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید نەمەکی سەبارەت بە ڕەوتی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی ئێرانی وتی: لە قۆناغی سێهەمی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی بەرەکەت، ئەم ڤاکسینە بۆ 14 هەزار کەس و ڤاکسینی پاستۆریش بۆ 25 هەزار کەس کوتراوە و بەڵگەکانی بۆ وەزارەتی تەندروستی نێردراوە.

ئەو وتیشی: لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا گەر قۆناغی یەکەم و دووهەمی ڤاکسین بە باشی بەڕێوە بچێت و بێ کێشە بوونی ڤاکسین پەسند بکرێت، ئەو ڤاکسینە دەگاتە قۆناغی کوتانی گشتیی و مۆڵەتی بەکار هێنانی دەردەچێت.

نەمەکی وێڕای ئاماژە بەوەی کە وەجبەی ڤاکسینی بەرەکەت ئەمڕۆ ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، ڕاشیگەیاند: کوتانی گشتیی ڤاکسین لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات.

ئەو ڕوونی کردەوە: لە چەند مانگی داهاتوودا ئێران دەبێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین وڵاتانی جیهان لە بەرهەم هێنانی ڤاکسین و زستانیش ئامادەی هەناردە کردنی ڤاکسین دەبین.

News Code 37767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =