پێکوتەی کۆبەرەکەت مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

وەزیری تەندروستی لە دەرکرانی مۆڵەتی پێکوتەی ئێرانی کۆبەرەکەت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی وتی: ئەمڕۆ دەمانەوێت هەواڵێکی خۆش بدەین ئەویش وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی پێکوتەی ئیرانی کۆبەرەکەتە کە دوێنێ دەرکرا.

ناوبراو زیادی کرد: شەوانێکی زۆر بوو کە نەخەوتین بەڵام زۆربەی شەوەکان لە دڵەڕاوکێ بوو، بەڵام دوێنێشەو لە خۆشحاڵیدا نەخەوتین لەبەر ئەوەی کە خودا پشتیوانمان بوو کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ کرد.

نمەکی درێژەی دا: سەبارەت بە پێکوتەی بەرهەمی هاوبەشی پاستۆر و کوباش بڕایر بوو پاستۆر بەڵگە ئامادە بکات و لە ماوەی هفتەی داهاتوو هەوڵ بدەین. کەواتە پێکوتەی بەرکەت دەچێتە ڕیزی کۆمەڵە پێکوتەکانەوە کە بەکاریان دەهێنین و پاستۆریش هەفتەی داهاتوو دێتە ڕیزیانەوە.

پێکوتەی کۆبەرەکەت مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

News Code 37762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =