بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گروسی بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئاکسیوس لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وەکوو زەروورەتێک ناوی برد.
ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو بابەتە پاگەندەی کرد: بێ ئەو ڕێککەوتنە، ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وەکوو کوێرێکێ سەرگەردان دەبین.
گروسی دانی بە ئەو ڕاستیە نا کە ئێستاکە، هیچ زانیارییەک بوونی نییە کە نیشانی بدات ئێران بەدوای بەرنامەی چێ کردنی چەکی ناڤۆکی یە. بەم حاڵەوە، ناوبراو سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ئاستی پیتاندنی ئێران نیگەرانی دەربڕی و پاگەندەی کرد: ئەو بابەتە زۆر جدییە. کاتێک کە پیتاندن بگاتە سەدا 60؛توانای چێ کرانی بۆمبیش زیاتر دەبێتەوە.
هەروەها درێژەی دا: لە باری تەکنیکییەوە، ئەو ڕەوتە لە مادە پیتێدراو بە ئاستی تەقەمەنی جودا نابێتەوە. کەواتە، کاتێک ئەو بابەتە دەنێین لای ڕاستییەکانەوە کە توانای چاوەدێرانی ئاژانسیش کەم بووەتەوە، نیگەرانی من دەستپێدەکات.
بۆچوونی ئێوە