هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دەکەن

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: هەموو ئەو شارۆمەندە ئێرانییانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کە مەرجەکانی دەنگ دانیان ببێت، دەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەشداری بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند: هەموو شارۆمەندە ئێرانییەکانی سەرووی 18 ساڵی دانیشتووی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین کە مەرجەکانی دەنگ دانیان هەبێت، دەتوانن لە هەڵبژاردنی سێزدەهەمین سەرۆک کۆماری ئێراندا بەشدار بن.

لەم ڕاگەیندراوەدا نووسراوە: شارۆمەندە ئێرانییەکان دەتوانن بە بردنی ناسنامە و پاسپۆرتەکانیان و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن.

هەروەها لەم ڕاگەیندراوەدا شوێنەکانی دەنگ دان دیاری کراوە و نووسراوە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکوو 18 دەنگ دان لەو شارانە بەرێوە دەچێت

News Code 37752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha