ڕووسیا سەتەلایتێکی پێشکەوتوو ڕادەستی ئێران دەکات

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە ڕووسیا خەریکی ئامادەکاری بۆ ڕادەست کردنی سەتەلایتێکی پێشکەوتوو بە ئێران بە توانای شوێنگیری ئامانجی سەربازی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە پاگەندەی ئەوەی کە ڕووسیا خەریکە ئامادەکاری بۆ ڕادەست کردنی سەتەلایتێکی پێشکەوتوو بە ئێرانە، نووسی کە بەپێێ ئەو گەڵاڵە سەتەلایتێکی بەرهەمی ڕووسیا بە ناوی کانوپوس-وی کە بە کامێرایەک بە توانای بینین و تۆمار کردنی وێنە بە کوالێتی زۆر بەرز، تەیار کراوە، ئەگەری هەیە لە ماوەی مانگەکانی داهاتوو لەلایەن ڕووسیاوە، دەهاوێژرێت.

بە نووسراوی ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە، ئەو سەتەلایتە پێشكەوتووە توانای شوێنگیری کردنی ئامانجی سەربازی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە.

ئەو ڕۆژنسمە لە درێژەدا بە گێڕانەوە لە سێ بەرپرسی نەناس-بەرپرسێکی ئێستا، بەرپرسێکی پێشوو و بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین-پاگەندەی کرد کە ئەو سەتەلایتە " چاوەدێری بەردەوام لەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی کەنداوی فارس و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل بگرە تا سەربازخانەکانی عێراق کە سەربازەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێیە، دەکات.

News Code 37718

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =