بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پووچەڵ کرانەوەی پیلانێکی تیرۆریستی گەورە لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەبوونی مادەی تەقەمەنی لە ناوچەی خالدیە لە پارێزگای ئەنبار ئۆپراسیۆنیان دەستپێکرد و ڕێژەیەکی زۆری مادەی تەقەمەنیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت.
ئەو مادە تەقەمەنییە بۆ کردنە ئامانجی ناوەندە سەربازییەکان و هاووڵاتیان لە پارێزگای ئەنبار ئامادە کرابوو.
بۆچوونی ئێوە