15 هەزار سەربازی تورکیا لە عێراق دان

ئەندامێکی باڵای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وێڕای ئاماژە بە بوونی 15 هەزار سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق، هۆشداری دا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان درێژە بە داگیر کردنی خاکی عێراق ئەدات.

بە پێی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فایەق یەزیدی لەم بارەوە وتی: ئێستا 15 هەزار سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق دان و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە هیوای داگیر کردنی مووسڵە بۆیە بە بیانووی جۆراوجۆرەوە درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئەدات.

یەزیدی وتیشی: مەبەستی تورکیا ئاشکرا و ڕوونە و ئەردۆغان درێژە بە داگیر کردنی خاکی عێراق ئەدات.

شیاوی ئاماژەیە ئەم دواییانە سەلیم حەمزە ئەندامی فراکسیۆنی جەماوەری دادوەری کوردستان لە پارلەمانی عێراق کاردانەوەکانی دەوڵەتی ناوەندیی بە پێشێل کردنی سەروەریی عێراق لە لایەن تورکیای لاواز زانیوە و ڕایگەیاندووە: بەغدا توانای ڕێگری لە پێشکەوتنی سوپای تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی نییە.

News Code 37696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =