بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 هاوکات لەگەڵ هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان لە عێراق، چوونە ناو ناوچەی ئیزدی نشینی شەنگال و لە پاڵ کوشتنی پیاوەکان هەوڵی ڕفاندنی ژنان و کچانی ئیزدیان دا کە لێیان وەکوو بەردە کەڵک وەدەگرن.
بە پێێ نووسراوی ڕۆژنامەی ئیتالیایی ئێل مانیفیستۆ، بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی دامەزراوەیەکە کە دۆخی ژنانی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە شوێنگیری دەکات. بە پێی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوە، داعش نزیک بە 5000 ژن و کچی ئێزدیی لە هاوینی 2014 دزیوە. بە وتەی ئەو دامەزراوە لە ئەو ژمارەیە 1117 کەسیان هێشتا چارەنووسی نادیارە و گەڕان بەدوایاندا درێژەی هەیە.
Your Comment