تا ئێستا نزیکەی 5 میلیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کوتراوە

هەواڵەکانی وەزارەتی تەندروستی نیشانی داوە تا ئێستا زیاتر لە 4 میلیۆن و 935 هەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کوتراوە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە: تا ئێستا 4 میلیۆن و 252 هەزار و 778 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و 682 هەزار و 483 کەسیش ژەمی دووهەمیان کوتاوە.

هەروەها کۆی ڤاکسینە کوتراوەکان لە وڵات گەیشتۆتە 4 میلیۆن و 935 هەزار و 261 ژەم.

News Code 37679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =