وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، بەڵێندەرە ئێرانییەکان بانگهێشت دەکات

وەزیری کشتوکاڵ و ئاوی هەرێم لە سەفەرێکدا بۆ تاران و لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی هاوکاریی بەڵێندەرە ئێرانییەکان، بە ئاماژە بە وشکەساڵی لە هەریم خوازیاری بەشداری بەڵێنەدەرە ئێرانییەکان لە پڕۆژەکانی چێ کردنی بەنداو، بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج گوڵابتونچی بەرپرسی سەندیکای شەریکەی بیانسازی لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی هاوکاریی بەڵێندەرە ئێرانییەکان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ئاوی هەرێم کە لە تاران بەڕێوە چوو؛ لەسەر چێ کرانی پڕۆژە سەدسازییەکان، ڕایگەیاند: ئەو سەندیکا 800 ئەندامی هەیە کە لە بەشە جیاجیاکانی ناوخۆیی و دەرەوە چالاکی دەکەن.

لە ئەو دیدارەدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ئاوی هەرێم بە ئاماژە بە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ئەو سەندیکا وتی: لە یەک مانگی دوایی بانگەشەی هاوکاریمان بۆ چێ کرانی 9 بەنداو و دوو پڕۆژەی گەیاندنی ئاو لە هەرێم دابوو کە ئەو پڕۆژانە بەهۆی کەمبوونی سەرچاوەی دارایی، بە شێوەی P.P.P چێ بکرێن.

وەزیری ئاوی هەرێم وتی: تا ئێستا 40 کۆمپانیای ناوخۆیی عێراق و بیانی کە ئێرانییەکانیش تێیاندان بۆ چێ کرانی ئەو بەنداوانە ئامادەییان ڕاگەیاندووە. وێڕای ئەوەی کە گەڵاڵەی سەرەتایی ئەو 9 بەنداوە لەلایەن کۆمپانیا ئیرانییەکانەوە پێشکەش کراوە.

News Code 37673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =