تەرمی "ئارتین ئاریانەژاد" پەنابەرە سەردەشتیەکە لە نورویژ دۆزرایەوە

مێدیاکان لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسی نرویژ لەسەر تەرمی منداڵێک کە پێتشر لە کەنارە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە، دۆزرابووەوە، هەواڵیان دا. وادیارە ئەو منداڵە ئارتین ئاریا نەژاد پەنابەرە سەردەشتیەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نرویژ تەرمی ئارتین ئاریا نەژاد ڕۆژی یەک ژانویە واتا 10 ی بەفرانبار لەلایەن ماسیگرە خۆجەییەکانەوە لە شاری کارمۆی نرویژ دۆزرابووەوە، دەوترێت دوای چەندین مانگ لێکۆڵینەوە پۆلیس بە پێی دی ئێن ئەی بنەماڵەی ئاریا نەژاد گەییشتووەتە ئەو ئاکامە.

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، تەرمی منداڵەکە لە ناو هێلەگی ڕزگار کردنی گەورەساڵان بووە و بەهۆی مانەوەی لەڕادەبەدەری لە ناو ئاو، هیچێک لە تەرمەکەی نەماوەتەوە چونکوو تەرمی ئارتین زیاتر لە دوو مانگ لە ناو ئاودا بوو.

شیاوی باسە کە بنەماڵەی ئاریا نەژاد بریتی لە پێنج کەس پانزدە مان لەمەوپێش واتا 6 ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەکاتی پەڕینەوە لە کاناڵی مانش گیانیان لەدەست دا.

News Code 37670

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha