پارتى هێزێکى پێشمەرگە بە چەکى قورسەوە رەوانەى حاجى ئۆمەران کرد

دوای کوژرانی پێنج پێشمەرگە لەسنورەکانى چیای مەتینا پارتى ژمارەیەکی زۆر هێز رەوانەى سنورەکانی حاجی ئۆمەران و برادۆست و بادینان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس کە لە زارى سەرچاوەیەکەوە دەستى کەوتووە ئەمڕۆ پارتى هێزێکى پێشمەرگە بە چەکى قورسەوە رەوانەى کوێستانەکانى حاجى ئۆمەران کراوە.

بەوتەى سەرچاوەکە هێزەکەى پێشمەرگە لە ناوچەکانى بەردەنازەو مەتینا و چەند ناوچەیەکى سنوری رەوانە کردوەو هێزەکەش کەل وپەلی مانەوەیان پێیبووە.

هەروەها سەرچاوەکەى شارپرێس ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ چوونى پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە پەکەکەش کەوتووەتە جوڵەو لەچەند شوێنێک بەرامبەر یەک سەنگەریان لێداوە، بۆیە بەوتەى ئەو دۆخێکى بارگاوی بە شەڕ بەسەر ناوچەکەدا زاڵە.

هاوکات لەگەڵ چوونى ئەو هێزەى پێشمەرگەش ناوە ناوە فڕۆکەى تورکیا بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

لەچەند رۆژى رابردوودا هێزێکى پێشمەرگە بەرەو ناوچەکانى چیای مەتینا جوڵەیان پێکرا، بەڵام ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون، پارتی و تورکیا پەکەکە بە ئەنجامدەرى ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکەن و پەکەکەش رەتیدەکاتەوە ئەو هێرشەى ئەنجامدا بێت.

News Code 37669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =