قاسم موسلێح لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ئازاد کرا

سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق لە ئازادی قاسم موسلێح یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کە ماوەیەک لەمەوپێش دەستگیر کرابوو، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرچاوەیەکی ئاگادار دوێنێ دووشەممە لە ئازادی قاسم موسلێح، لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کە ماوەیەک لەمەوپێش دەستگیر کرابوو، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەک، هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەغدا یەوم، وتی: ناوبراو بە فەرمانی دادوەر ئازاد کراوە و لەلایەن فەرماندەکانی حەشدی شەعبییەوە پێشوازی فەرمی لێکراوە.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق 27 ی مانگی زایینی ڕابردوو قاسم موسلێحیان دەستگیر کرد.

News Code 37667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =