شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر "مزگەوتی ئەقسا"

شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان ئەمڕۆ یەکشەمە جارێکیتر هێرشیان کردە سەر "مزگەوتی ئەقسا".

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان درێژە بە کردەوە دژبەرانەکانی خۆیان دژی فەلەستینییەکان ئەدەن. ئەوان ئەمڕۆ یەکشەمە جارێکیتر هێرشیان کردە سەر "مزگەوتی ئەقسا".

بە پێی ئەم هەواڵە، پاش ئەم هێرشە دروشمی دژە ئیسلامییان دا. بەدوای هێرشەکەش لە نێوان شارۆچکەنشینەکان و شارۆمەندە فەلەستینییەکان پێکدادانی توند ڕووی دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین پێشتر سەبارەت بە دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هۆشدارییان دابوو.

گرووپە خۆڕاگرییەکان ڕایانگەیاندووە وەکوو شەڕی شمشێری قودس، لەمەوبەدواش لە بەرانبەر هێرشەکانی تێل ئاڤیڤ رادەوەستن.

News Code 37651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =