مەترسی بەهێز بوونەوەی داعش لە کوردستانی عێراق و سووریا

ناوەندی خوێندنەوەکانی شەڕ نیسبەت بە بەهێز بوونەوەی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی عێراق و سووریا هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی خوێندنەوەکانی شەڕ لە ڕاپۆرتێکدا لە بەرز بوونەوەی چالاکییەکانی داعس لە عێراق و سووریا لە مانگی ڕەمەزان هەواڵی داوە.

ئەو ڕێکخراوە لە هەوڵی داعش بۆ لاواز کردنەوەی پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا و ناڕەزایەتی عەرەبەکان لە ئەو بارەوە هۆشداریی داوە.

هەروەها نیسبەت بە بەرز بوونەوەی ڕێژەی چالاکییەکانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و هەوڵی ئەو گرووپە بۆ خەسار لە هێزە کوردییەکانی عێراق هۆشداریی داوە.

ناوەندی خوێندنەوەکانی شەڕ داوای لە هاوپەیمانی دژە داعش کردووە پشتیوانی ئاسمانی لە هێزە کوردییەکانی سووریا زیاتر بکەنەوە و هەوڵ بدەن بۆ هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

News Code 37644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =