خۆپیشاندان دژی داگیر کاریی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى هه‌ستا به‌ رێكخستنى خۆپیشاندانێك دژى هێرش و په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان و خۆپیشاندانه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان به‌شداریان تێدا كردوه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یانێكیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن خوێنده‌وه‌و تێدا هاتبوو، هێرشى سه‌ربازى ده‌وڵه‌تى توركیا له‌چه‌ندلایه‌كه‌وه‌ بۆسه‌ر هەرێمی كوردستان ده‌ستى پێكردووه‌ و به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و توركیا ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پارسه‌نگى هێز به‌ قازانجى خۆیى و هاوپه‌یمانه‌ ناوخۆیه‌كانى بگۆڕێت و پێگه‌ى خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بسه‌پێنێت و له‌ ئاكامى هێرشه‌كانیاندا چه‌ندان كه‌س بونه‌ته‌ قوربانى و چه‌ند گوندێك چۆڵكراون و زه‌ره‌رو زیان و كاولكارى لێكه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌به‌یانى ناوه‌ندى كارى نیشتیمانى هاتبوو، له‌وشوێنانه‌ى چۆڵكراون تیرۆرستان له‌شوێنیان نیشته‌جێ ده‌بن و كچان و كوڕان قاره‌مانانه‌ ڕوبه‌ڕوى هێزى داگیركه‌ر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌ حكومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هانده‌رى سوپاى توركیا تا زیاتر خاكى نیشتیمان داگیربكات خه‌ڵكى ئه‌وناوچانه‌ ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره‌بكات و ئه‌م هه‌وڵانه‌ى توركیا كه‌شێكى ناسه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتى دروستكردوه‌.

له‌به‌یانه‌كه‌شدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، چاوساغى و هاوكارى ناوخۆو بێده‌نگى حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جێى ئیدانه‌یه‌و خه‌ڵك و مێژوش لێان خۆش نابن.

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا بەشێک لە پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێستای عێراق و رۆشنبیران و چالاکانی کۆمەلەی مەدەنی و نوێنەری چەندهێزێکی سیاسی بەشدار بوون.

News Code 37640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =