بە پێی هەواڵی مێهر، سیستەمی تایمز یەکێک لە سیستەمە بڕواپێکراوە نێونەتەوەییەکانە کە لە ساڵی 2004ەوە زانکۆکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ریزبەندی دەکات.
لە ریزبەندی زانکۆ ئاسیاییەکان لە ساڵی 2021، زانکۆی کوردستان لە نێوان 551 زانکۆی ئاسیاییدا پلەی 133ی بەدەست هێنا.
هەروەها 47 زانکۆی ئێرانی لەم ریزبەندییەدا هەڵسەنگێندران کە زانکۆی کوردستان پلەی 16ی لە نێو زانکۆ ئێرانییەکان بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
ئەم ریزبەندییە بە پێی هەندێ پێوەر وەکوو ژمارەی وتارەکان، داهاتی لێکۆڵینەوەیی، گواستنەوەی زانست، پێگەی نێونەتەوەیی و ... زانکۆکان هەڵدەسەنگێنێ.
شیاوی ئاماژەیە زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندی 2020ی زانکۆ ئاسیاییەکانی تایمزدا پلەی 250-201ی بەدەست هێنابوو.
بۆچوونی ئێوە