دەرمانی وازهێنان لە مادە هۆشبەرەکان و دژی ئێشی شێرپەنجە ڕوونوێنی کرا

دەرمانی تەرکی مادە هۆشبەرەکان و دژی ئێشی شێرپەنجە لە لایەن کۆمپانیایەکی زانست بنەڕيتەوە بەرهەم هات.

بە پێی هەواڵی مێهر، دەرمانی تەرکی مادە هۆشبەرەکان و دژی ئێشی شێرپەنجە بە بەشداری سۆرێنا سەتاری جێگری زانست و تەکنۆلۆژی سەرۆک کۆمار پەردەی لەسەر لادرا.

ئەم پرۆژە بە سەرمایەدانانی ٥٥ ملیار تمەنی و بە هاوکاری سندۆقی داهێنان و بووژانەوە بەڕێوە چووە. بوپرنورفین دەرمانێکی بۆ تووشبوانی مادە هۆشبەرەکان بەکار دەهێنرێت و بە هۆی تایبەتمەندییەکانییەوە وەکوو دەرمانێکی باشتر بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

یەعقووب حەقێقەتیان بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیا زانست بنەڕەتە ڕایگەیاند: ساڵانە ٨٠٠ ملیۆن ژەم لەم دەرمانە بەرهەم دێت کە ٢٥٠ تا ٣٠٠ بۆ ناوخۆی وڵات پێویستە و پاشماوەکەی بۆ وڵاتانیتر دەنێردرێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند لەم ڕێگاوە بۆ ١٥٠ کەس بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بۆ ١٥٠٠ کەسیش بەشێوەی ناڕەستەوخۆ هەلی کار رەخساوە.

News Code 37593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha