کوتانی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە حەوتەی داهاتووە دەست پێ دەکات

وەزیری تەندروستی وێڕای ئاماژە بەوەی کە باشترین و کەم مەترسیترین ڤاکسینی ناوخۆیی کۆرۆنامان هەیە، وتی: کوتانی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا بۆ خەڵک لە حەوتەی داهاتوو دەست پێ دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید نەمەکی باسی چۆنیەتی بەرهەم هێنانی ڤاکسین لە لایەن لێکۆڵەرە ئێرانییەکانی کرد و وتی: هەندێ لە ولاتان دەیانویست ڤاکسینی کۆرۆنا بە خۆڕایی بە میلەتی ئێمە بدەن بەڵام بە هۆی خۆڕایی بوون نەمانویست ڤاکسینەکانیان لە سەر میلەتی ئێمە تاقی بکەنەوە.

ئەو وتیشی: کوتانی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا تا کۆتایی بەهار ئەنجام دەبێت و تا حەوتەی داهاتوو ئەم کارە دەست پێ دەکەین کە سەرەتا بە شێوەی خۆخواز و لە لایەن هاوکارەکانی ئێمەوە ئەنجام دەبێت.

ناوبراو بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە باشترین و کەم مەترسیترین ڤاکسینی ناوخۆیی کۆرۆنامان هەیە، ڕایگەیاند: یەکێک لە باشترین ڤاکسینەکانمان هەیە کە بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ کووبا بەرهەمی دێنین.

وەزیری تەندروستی ئێران هەروەها وێرای ئاماژە بەوەی کە ڕێگای 20 ساڵەی بەرهەم هێنانی ڤاکسینمان بە یەک ساڵ پێوا، وتی: ڤاکسیناسیۆن لەم ولاتە ئەنجام دەبێت و تا کۆتایی جۆزەردان و سەرەتای پووشپەڕ بۆ کەسانی سەرووی 60 ساڵ و نەخۆشە تایبەتەکان ڤاکسین دەکوترێت و کوتانی ڤاکسینی ئێرانیش لە حەوتەیداهاتووە دەست پی دەکات.

نەمەکی وێڕای ئاماژە بەوەی کە 85 لەسەدی مەرگ بە هۆی کۆرۆنا لە کەسانی سەرووی 60 ساڵ و نەخۆشە تایبەتەکان ڕوو داوە، وتی: کوتانی ڤاکسین بۆ ئەم کەسانە 80 لەسەد مردن بە هۆی ئەم نەخۆشییە کەم دەکاتەوە.

News Code 37578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =