بە پێی هەواڵی مێهر، نەخۆشییەکانی دڵ یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی مەرگ لە وڵاتانی پێشکەوتوو و خەریکی گەشە دێتە ئەژمار. لە ساڵی 2013، زیاتر لە 17.3 ملیۆن مەرگ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە جیهاندا ڕووی داوە و پێش بینی دەکرێ ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2030بگاتە 23.6.
ئەندازیاری تەنراوی دڵ ڕیگایەک بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی دڵە. لێکۆڵەرانی وڵات بە مەبەستی بەرهەم هێنانی پێکهاتەیەکی شیاو بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندازیاری تەنراوی دڵ، هەندێ شتیان لێک دایەوە و لە بەرهەم هینانی بەستێنێکی ئەندازیاریکراو بۆ باشتر کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی کاردیوژنیکی خانەکانی دڵدا سەرکەوتن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
دوکتۆر ناسر ئەقدەمی، دوکتۆر سارە ڕەجەبی، دوکتۆر بابەک ئەکبەری، زەهرا شەمس و هاوکارانیان لە توێژینگەی ڕۆیان زانکۆی تاران ئەم لێکۆڵینەوەیان بە ئاکام گەیاند.
Your Comment