شارۆچکەنشینەکان هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا/ وتنەوەی دروشمی دژە ئیسلامی

شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان ئەمڕۆ دووشەمە جارێکیتر هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان ئەمڕۆ دووشەمە جارێکیتر بە هێرشە دڕندانەکانیان مزگەوتی ئەقسایان کردە ئامانج.

بە پێی ئەم هەواڵە، شارۆچکەنشینەکانی ڕژیمی زایۆنی پاش هێرش کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا، دەستیان بە وتنەوەی دروشمی دژە ئیسلامی کرد.

میدیا عەرەب زمانەکان ڕایانگەیاند: بە دوای هێرشی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە نێوان ئەوان و شارۆمەندە فەلەستینییەکاندا شەڕ و پێکدادانی قورس ڕووی دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هۆشداریان بە سەربازان و شارۆچکەنشینەکانی ڕژیمی زایۆنی دابوو. گرووپەکانی بەرخۆدان ڕایانگەیاندووە کە وەکوو شەڕی شمشێری قودس، لەمەوبەدوا هاواری شتە پیرۆزەکان دەکەینە هۆی هێرش کردن بۆ سەر تێل ئاڤیڤ.

News Code 37576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =