11042 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 217 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11042 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 217 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 80 هەزار و 156 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 913 هەزار و 136 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 458 هەزار و 684 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha