یاریزانی بۆکانی بۆ ئوردوی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا

یاریزانی بۆکانی بۆ ئوردوی کۆتایی یانەی نەتەوەیی تۆپی پێی گەورەساڵانی وڵات بانگهێشت کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئێلهام عەبدوڕەحمانی وەرزشوانی 28 ساڵەی بۆکانی ئێستا لە یانەی لیگی سەرتری تۆپی پێی کەرەجدا یاری دەکات.

ئەو هەروەها ئەندامێتی لە یانەی مەلەوانی بەندەر ئەنزەلی لە لیگی سەرتری ژنانی وڵاتی لە کارنامە دایە.

ئوردوی هەڵبژاردنەکانی یانەی نەتەوەیی تۆپی پێی ژنانی گەورەساڵی وڵات، 22ی گوڵان لە کەمپی یانە نەتەوەییەکان بەڕێوە چوو و ئێلهام عەبدوڕەحمانیش لەم ئوردوە بەشدار بوو و لە لایەن کادیری تەکنیکییەوە بۆ ئوردوی کۆتایی یانەی نەتەوەیی هەڵبژێردرا.

سەرپەرشتی یانەی ژنانی تۆپی پێی ئێران لە ئەستۆی مریەم ئیراندۆستە و ئوردوی یانەی نەتەوەیی تۆپی پێ لە 25ی جۆزەردانەوە دەست پێ دەکات.

یانەی تۆپی پێ ژنانی ئێران خەرمانانی ئەمساڵ کێبەرکێیە سەرەتاییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەڕێوە دەبات و بە پێی راگەیندراوی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بڕیارە یانەی لاوانیش جۆزەردانی ئەمساڵ بۆ کێبەرکێیەکانی کافا بنێردرێن.

News Code 37560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha