سەلاحەدین دەمیرتاش زیاتر لە دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا

سەلاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی هەڕەشە لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەینی لە 22ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی، پڕۆسەی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچوو، ئەویش لەسەر دۆسیەی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادگا لەو بارەوە بڕیاری دا بە سزادانی دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردن.

دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربوو و ڕایگەیاند، "داواکاری گشتیی ئەنقەرە سێ هەزار و 500 لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکەش کردووە، بەڵام تەنانەت یەک بەڵگەی بەرجەستەکراو دژی من تۆمارنەکراوە".

News Code 37533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =