10253 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 184 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10253 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 184 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 568 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 886 هەزار و 111 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 410 هەزار و 252 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =