ئاماری کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەییشتە سنووری 3.5 میلیۆن ژەم

ڕاپۆرتە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی باس لە ئەوە دەکات کە تا ئێستا نزیک بە سێ ملیۆن و 500 هەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کوتراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا سێ ملیۆن و 5 هەزار و 632 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە.

بەم پێیە، 493 هەزار و 931 کەسیش ژەمی دووهەمیان کوتاوە.

بە پێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ڤاکسینە کوتراوەکان لە ئێران گەییشتە سێ ملیۆن و 499 هەزار و 563 ژەم.

News Code 37521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =