هەوڵ ئەدەین کۆتایی دەوڵەت، کۆتایی گەمارۆ و کۆرۆنا بێت

سەرۆک کۆمار وتی: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کۆتایی دەوڵەت، کۆتایی گەمارۆ و کۆرۆنا بۆ وڵات بێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە ڕێوڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە گەڵاڵە نەتەوەییەکانی وەزارەتی میراتی کەلتووری، وتی: وڵاتی ئێمە لە ساڵی 99 بە هۆی کۆرۆنا لە بواری گەشتیارییەوە تووشی کێشە بوو و شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵیش ئەو کێشەیە درێژەی دەبێت بەڵام مزگێنێ ئەدەم بە کوترانی ڤاکسین بۆ هەموو هاووڵاتییان، دۆخێکی نوێ بۆ گەشتیاری وڵات دێتە ئاراوە.

زۆر گەڵاڵە ئامادە کراوە کە دەوڵەتی داهاتوو دەتوانێ تەواویان بکات

سەرۆک کۆمار وێرای ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ 69هەمین ڕێوڕەسمی کرانەوەی گەڵاڵە لە وڵاتە، وتی: ئەوەندە گەڵاڵە و پرۆژە بۆ مانگ و ساڵانی داهاتوو ئامادە کراون کە دەوڵەتی داهاتووش دەتوانێ درێژە بەوانە بدات و ڕێگای گەشەی وڵات درێژەی پێ بدرێت.

ئەو وتیشی: لە ماوەی 8 ساڵدا توانیمان زیاتر لە 2700 ئاسەواری مێژوویی کە ساڵەها لە وڵاتانیتردا بووە، بۆ وڵات بگەڕێنینەوە و ئەمەش یەکێک لە شانازییەکانی دەوڵەتە.

ناوبراو وێڕای ئامژە بەوەی کە دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارانە کە شۆناسی ئێرانی و ئیسلامی ئێمە نیشان ئەدەن، ڕاشیگەیاند: لەم ماوەیەدا هەوڵمان دا گوندەکان بکەینە شوێنی گەشتیاری و بەم شێوە پیشەی گەشتیاری ولات گەشەی کرد و لە سەر ئابووری وڵاتی ئێمە کاریگەری زۆری دانا.

تا کۆتایی پووشپەڕ 14 میلیۆن ئێرانی ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: تا ئێستا چەندین جار داکۆکیم کردووە کە هەوڵ ئەدەین کۆتایی ئەم دەوڵەتە ببێتە کۆتایی گەمارۆ و کۆرۆنا. گەرچی کۆرۆنا کۆتایی نایێت بەلام زیاتر لە 14 ملیۆن کەس تا کۆتایی مانگی پووشپەڕ ڤاکسینیان بۆ دەکوترێ و ڕێژەی مردن بە هۆی ئەم نەخۆشییە زۆر کەم دەبێتەوە.

ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: لە بواری گەمارۆشەوە ئەم دەوڵەتە کاری زۆری ئەنجام داوە و بە بڕوای من بە پێی ڕێککەوتنەکە تا ئیستا بەشی سەرەکی گەمارۆکان کۆتایی هاتووە بەلام دەبێ هەموو ڕێککەوتنەکە تەواو بێت پاشان جێبەجێ بکرێت.

ڕۆحانی وتیشی: دەوڵەت بە هۆی نەخۆشی بێ وێنەی سەدەی کۆتایی و شەڕی ئابووری، دژوارترین دۆخی مێژوویی خۆی تێپەڕاند بەڵام بە پشتیوانی و هاوکاری خەڵک و سەبووری ئەوان ڕۆژانی دژوار تێدەپەڕێنین و ڕۆژانی خۆشی بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان چاوەڕوان دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە ئەمڕۆ 526 گەلاڵەی میراتی کەلتووری و گەشتیاری بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار کەڵکیان لێ وەرگیرا کە 2537 ملیار تمەن تێچووی بووە و بۆ دوو هەزار و 697 کەس کار و پیشەی ساز کردووە.

News Code 37520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =