هێرشی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا/ 15 فەلەستینی قۆڵبەست کران

شارۆچکەنشینەکانی ڕژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ جارێکیتر هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی کەناڵی ئەلئەقسا، کردەوە دژبەرانەکانی زایۆنیستەکان دژی فەلەستینییەکان لە قودسی داگیرکراو درێژەی هەیە. سەربازانی زایۆنیستی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی ئەم هەواڵە، بەدوای ئەم هێرشە، شەڕی خەست لە نێوان سەربازانی زایۆنیست و شارۆمەندە فەلەستینییەکانی ئامادە بوو لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی دا.

فەلەستین ئەلیەوم ڕایگەیاند کە لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا ژمارەیەک شارۆمەندی فەلەستینی قۆڵبەست کران. هاوکات سەربازە زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرانەی باختەری و قودس و 15 فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.

ئەم کردەوانە لە حاڵێکدایە کە زایۆنیستەکان لە شەڕی شمشێری قودس کێشەی زۆریان بۆ ساز بوو. خالد ئەلبەتش ئەندامی باڵای حەماس وتبووی: گرووپەکانی بەرخۆدان لە شەڕی شمشێری قودس زایۆنیستەکانیان بەزاند. شەڕی شمشێری قودس لە ڕاستیدا خاڵی گۆڕانی ستراتیژیک بۆ بەرخۆدانی فەلەستین بوو.

ئەلتەیش لە درێژەشدا وتی: ڕژیمی زایۆنی بە کردەوە دوژمنانەکانی خۆیەوە بووە هۆی تێکدانی ئاسایش لە ناوچە داگیرکراوەکان. زایۆنیستەکان لە ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین سەریان سووڕ ما.

ئەندامی نووسینگەی سیاسی حەماس وێڕای ئاماژە بەوەی کە گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا چەکیان بە کار هێنا، وتی: گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین دیسانەوە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنیستی ئامادەن.

News Code 37519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =