شەڕلاتیی زایۆنیستەکان لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە

سەرۆکی نووسینگەی حەماس لە غەززە هۆشداری دایە زایۆنیستەکان و وتی: بۆ پشتیوانی دارایی و چەک سپاسی ئێران دەکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، یەحیا سەنوار سەرۆکی نووسینگەی حەماس لە غەززە لە وتەدانێکدا ڕێزی لە خەڵکی فەلەستین گرت بۆ ئەوەی بۆ پشتیوانی لە مزگەوتی ئەقسا هاتنە سەر شەقام و وتی: دانیشتوانی 1948 هەوڵی ڕژیمی زایۆنی بۆ پێکەوە ژیانیان بەزاند.

ئەو لە درێژەشدا ئاماژەی بۆ شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە کرد و وتی: بەرخۆدان توانای هاویشتنی سەدان مووشەک بەرەو دوژمنی زایۆنیستی هەیە و لە ساتەوەختەکانی کۆتایی شەڕدا دەکرا تەنانەت 300 مووشەک بەرەو تێل ئاڤیڤ بهاوێژرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگای ئاگر و گولە و مووشەکەوە وتەی خۆمان بەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا ڕاگەیاند. هەموو جیهان بزانن مزگەوتی ئەقسا خەلکێکی هەیە کە پشتیوانی لێ دەکەن. دوژمنی زایۆنیست بزانێ ئەوەی ڕووی دا تەنیا مەشقێکی بچووک بوو.

ئەو درێژەی بە وتەکانی دا و وتی: ئێمە لە غەززە 500 کیلۆمەتر تونێلمان هەیە و تەنیا 5 لەسەدی ئەوانە زیانیان پێ گەیشتووە. هەموو ژێرخانەکانی بەرخۆدان پارێزراون.

سەنوار هەروەها وتیشی: ڕێککەوتنێک نەبوە. دانیشتوانی قودس بە بەرگری کردن لە قودس درێژە بدەن. دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەڕاح و سەلوان خۆڕاگری بکەن و بزانن بەرخۆدان پشتیوانی ئەوانە. لە ئەمڕۆوە شەڕلاتیی شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان قەدەغەیە. دەبێ ئەو شارپچکانەی بنیات نراون، هێرش بکرێتە سەریان.

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە غەززە بە ئاماژە بە پشتیوانییەکانی ئێران، وتی: زۆر سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بە هۆی یارمەتی دارایی و چەکەوە.

ئەو داکۆکی کرد: هەڕەشەکانی دوژمن بێ بایەخ و پووچە و خۆشیان ئەوە دەزانن. کەسێک ناتوانێ باج لە ئێمە بسێنێت. دوژمن لە دۆخێکدا نییە هەڕەشە لە ئێمە بکات.

News Code 37510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =