ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و عێراق دەگاتە ۲۰ ملیار دۆلار

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی وتی: پاش چین عێراق گرینگترین شەریکی بازرگانی ئێرانە و دەوڵەتی ئێران بەدوای گەشەی زیاتری پێوەندییەکان لە داهاتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر, مەهدی شوشتەری له کۆنفڕانسی ناساندنی هەلی سەرمایەدانان لە ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە وتی: دەوڵەتی ئێران گرینگی زۆر ئەداتە هاوکاری بازرگانی, ئابووری و سیاسی لە گەڵ دراوسێیەکانی.
ئەو وتیشی: عێراق ۱٤۵۰ کیلومەتر سنووری هاوبەشی لە گەڵ ئێران هەیە و دووهەمین شەریکی بازرگانی ئێمەیە بۆیە بۆ زیاتر کردنەوەی پێوەندییە دوو لایەنەکان هەوڵ ئەدەین.
ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە نزیکایەتی پێوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگای کوردستان, وتی: ۷۰۰ کیلومەتر سنووری هاوبەش و ٦ سنووری چالاک بۆتە هۆی ئەوەی هەرێمیش بەشێکی بەرچاوی هەناردە و هاوردەی کاڵا بۆ خۆی تەرخان بکات.
شوشتەری سنوورەکانی کوردستانی وەکوو چالاکترین سنوورەکانی ئێران ناو برد و رایگەیاند: ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە هەلێکی گرینگ بۆ هەر دوو لایەنی ئێرانی و عێراقییە و بە سەرمایەدانانی هاوبەش لەم ناوچە دەکرێ بانە ببێتە جەمسەری بەرهەم هێنانی رۆژاوای وڵات.
ناوبراو ناوچەی ئازادی بازرگانی مەریوانی هۆکاری پتەو کردنی پێوەندی دوو وڵات لە بواری ئابوورییەوە زانی و وتیشی: ئەم هاوکاریە ئێمە بە ئامانجی گەیشتن بە ۲۰ ملیار دۆلار داوبسەتی بازرگانی نزیک دەکاتەوە.

News Code 37491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha