ساڵانە 5 ملیار دۆلار کاڵا لە ئیرانەوە هەناردەی سلێمانی دەکرێت

پارێزگاری سلێمانی عێراق وتی: سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشە لە عێراق و تەسەنە سەندنی کۆرۆنا، ئێستاکە پێنج ملیار دۆلار کاڵا لە ساڵدا لە شەش سنووری ئێرانەوەی هەناردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنەکانی پارێزگای کوردستان و سلێمانی کە لە ساڵی 1398 واژۆ کرا، ڕایگەیاند: هەناردە کردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 1398، 2 ملیار دۆلار بوو کە ئستاکە سەرەڕای هەبوونی کێشە زۆر و تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، گەییشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار و ئەوەش نیشاندەری گەشەی هەناردە کردن لە ناوچەکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای هەبوونی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەل ئێران دانەخرا و پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق زیادی کرد کە نیشانەی هاوکاری و پێوەندییە دۆستانەکانی نیوان دوو وڵاتەکەیە.

ئەبووبەکر بەڕێوە نەچوونی ڕێککەوتنەکانی گۆڕانی دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم، نائەمنییەکانی ئێستا، هەبوونی داعش و شەهید بوونی سەردار سلێمانی وەسف کرد و وتی: سەرەڕای ئەوە کارگەلێکی باش لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمەوە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننەکان ئەنجام دراوە.

News Code 37471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =