بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵە نافەرمییەکان، سوورییەکانی کەمپی ئاتمە بە هێرش بۆ سەر وێستگەی سنووری ڕەیحانلی، ئەو وێستگەیەیان داگیر کرد.
بە گوێرەی هەواڵی گازتە دیوار سەدان سووریایی دانیشتووی کەمپی ئاتمە کە ڕێک لە سەر سنووری ڕەیحانلی لە پارێزگای خەتای هەڵکەوتووە بە پەڕینەوە لە دیواری چیمەنتۆیی سنوورەکە، انوویەک کە وەکوو وێستگەی چاوەدێری سەربازان کەڵکی لێوەردەگیرا، داگیر کرد و مەزراکانی گەنم و باخەکانی زەیتوونیان ئاگر تێبەردا و تەنانەت کەسێکیش مادەیەکی تەقەمەنیی بەرەو ئەو دیوی سنوور هاویشت.
ئومێد ئوزداغ نوێنەری ئەستەنبۆڵیش بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی: هۆکاری ئەو ڕووداوانە ئۆپراسیۆنی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ئەسکەندەروونە. ئوزداغ نوێنەری ناسیۆناڵیستی توندڕەوی تورکیا هەروەها پاگەندەی کردووە کە سووریاییەکان لە ئەو وێستگە سنوورییە چەکیان دزیوە.
بۆچوونی ئێوە