بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی " من یوسفم، دایە" لە دەرهێنانی محەمەد ڕەزا فەرتوسی خەڵاتی باشترین فیلمی درێژ و هەروەها خەڵاتی بینەران و "دار زەیتوونی سەعد" لە دەرهێنانی ئەحمەد زایری خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەشی کێبڕکێی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەولەتی لاهەیان بردەوە.
چوارەمی خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مێنا" بە بەرپرسایەتی "محەمەدە ئەمین" شائێری عێراقی دانیشتووی هۆڵەندا و بە بە بەرهەمگەلێک لە دەردهێنەرانی ئێرانی، ئەرژەنتین، عێراق، فەڕەنسا، بڕازیل، شیلی، تونس، مەراکیش و ئیسپانیا سەبارەت بە پرسی فەرهەنگی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و هونەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا، لە ڕۆژانی 30 گوڵان تا یەکی جۆزەردان و بە پاڵپشتی شارەوانی شاری لاهە، بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە چوو.
بۆچوونی ئێوە