بچڕانی ئاو لەلایەن تورکیاوە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی یەک ملیۆن کەس لە کوردستانی سووریا

بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا و ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان دەڵێن بەهۆی بچڕانی ئاو خواردنەوە لایەن تورکیاوە، نزیک بە یەک ملیۆن کەس لەگەڵ کێشە جیدی بەرەوڕوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بیزنس ئینسایدر ڕاپۆرتێکی مەیدانیی لە دۆخی سەرچاوە ئاوییەکان لە کوردستانی سووریا بڵاو کردووەتەوە و تێێدا لە کەم بوونەوەی زۆری دەستپڕاگەییشتنی یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچە بە ئاوی خواردنەوەی تەندروست هەواڵی داوە.

دانیشتووان و هەروەها بەرپرسانی خۆجەیی کورد لە ئەو ناوچە، تورکیا وەکوو هۆکاری کەم بوونەوەی زۆری دەستپێڕاگەییشتنی ئاو دەزانن و دەڵێن نرخی ئاو کە لە ڕێگای تانکرەوە دابین دەبێت لە ئەمساڵدا 200 لەسەد زیادی کردووە.

بەرپرسانی کوردی سووریا و ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان پێیان وایە کە تورکیا لە ئاو وەکوو چەکی دژی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بەتایبەتی حەسەکە کەڵکوەردەگرن و گیانی یەک ملیۆن کەس بەهۆی کەمبوونی ئاوەوە لە مەترسیدایە.

News Code 37455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =