8631 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 216 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8631 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 216 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 78 هەزار و 597 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 832 هەزار و 518 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 333 هەزار و 789 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =