لاوی کوردستانی بووە قارەمانی ئێران

لاوێکی کوردستانی میداڵی زێڕی ڕاکردنی 100 مەتری گەورەساڵانی بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەیسەم ڕەشیدی وەرزشوانی بانەیی لە کێبەرکێیەکانی هەڕاکردنی وڵات کە بە میوانداری ئەراک بەڕێوە چوو، میداڵی زێڕی ئەم کێبەرکێیانەی بردەوە.

وەرزشوانی بانەیی میداڵی زێڕی کێبەرکێیەکانی هەڕاکردنی گەورەساڵانی وڵاتی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

مەیسەم ڕەشیدی مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێیەکانی تایوان و قەزاقستان بۆ بە دەست هێنانی ئۆلەمپیکی وەرگرت.

ڕەشیدی لەم کێبەرکێیانەدا پاڵەوانانێکی بەناوبانگ وەکوو ڕەزا قاسمی و حەسەن تەفتیانی بەزاند و ئەم قارەمانییەی بە دەست هێنا.

News Code 37450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha