حەماس: دەستمان هەر لەسەر پەلەپیتکەیە

بەرپرسێکی بزووتنەوەی بەرخۆدانی فەلەستین هۆشداریی دایە بەرپرسانی ئیسرائیل و پاڵپشتانی کە دەستانی ئەو بزووتنەوە هەر لە سەر پەلەپیتکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین کەمێک پاش دەسپێکی ئاگربڕ لە غەززە هۆشداریی دایە بەرپرسانی ئیسرائیل کە کۆتایی بهێنن بە توندوتیژییەکانی خۆیان لە قودس و جەختی کرد کە دەستانی ئەو بزووتنەوە هەر لە سەر پەلەپیتکەیە.

عزەت ڕەشیق ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە درێژەدا وتی: ڕاستە کە ئەمڕۆ شەڕ کۆتایی هات، بەڵام نتانیاهۆ و هەموو جیهان ئەبێ بزانن کە دەستی ئێمە هەر لەسەر پەلەپیتکەیە و هەر درێژە دەدەینە بەهێز کردنەوەی بەرەی بەرخۆدان.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە دۆحە وتی کە داواکارییەکانی ئەو بزووتنەوە هەر بریتیە لە پارێزوانی لە مزگەوتی ئەقسا و کۆتایی هێنان بە دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵەکانیان

لە قودسی داگیرکراو؛ بابەتێک کە وتەی ناوبراو، هێڵی سوورە.

News Code 37415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha