جەختی کوردەکانی سووریا لەسەر دانوستان لەگەڵ دیمەشق

یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا وێڕای جەخت لەسەر دانوستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا، وتی: ئێستا هیچ دانوستانێک بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەسام شاکر، یەکێک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لقی سیاسی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا لە ئەمریکا، لە ڕەوتی دانوستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا نیگەرانی دەربڕی.

ناوبراو بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا وتی: ئێستاکە هیچ دانوستانێک بوونی نییە و هەروەها دیمەشقی بەوە تاوانبار کرد کە هیچ حەزێکی لە دانوستان لەگەڵ کوردەکان نییە چونکوو بە وتەی ناوبراو، دیمەشق دەیەوێت دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2011 هیج گۆڕانێک لە دۆخی کوردستانی سووریا کە ئێستا لە ژێرچاوەدێری کوردەکانە، دروست نەبێت.

بەم حاڵەوە، شاکر لەسەر پێوەندی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا جەختی کرد و زیادی کرد: ئێمە ئێستا بەشێک لە ڕێگاچارەی قەیرانی سووریاین، کەواتە پێوەندی لە نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی سووریا ئاساییە.

شاکر لە ئامادەیی کوردەکانی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا و تەنانەت تورکیا هەواڵی دا. ناوبراو پێوەندی کوردەکان و ڕووسیاشی ئەرێنی وەسف کرد بەڵام وتی بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، زیاتر لە شەش مانگە کە پێوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و ڕووسەکان ئەنجام نەدراوە.

News Code 37384

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =