وەرگێڕانی کوردی چیرۆکەکانی شانامە لە ئیلام ڕوونوێنی کرا

لە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی شاعیری پایەبەرزی فارس ئەبولقاسم فێردەوسی، کۆمەڵە وەرگێڕانی کوردی چیرۆکەکانی شانامە بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسان و نووسەران لە ئیلام ڕوونوینی کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی شاعیری پایەبەرزی فارس ئەبولقاسم فێردەوسی، کۆمەڵە وەرگێڕانی کوردی چیرۆکەکانی شانامە بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسان و نووسەران لە ئیلام لە لایەن بڵاوکراوەی زاگرۆس ڕوونوینی کرا.

لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم کۆمەڵە کتێبە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیلام وتی: هەوڵەکانی سیاوەش لوتفی کار وەکوو شاعیر و نیعمەتوڵا داودیان وەکوو نڤیسیار جێ ڕێزە و ئەو بەڕێزانە سەرمایەی فەرهەنگی پارێزگا دێنە ئەژمار.

سیاوەش لوتفی کار شاعیری ئیلامییە کە تا ئێستا هەزاران بەیتی بە شێوازی شانامە و بە زمانی کوردی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.

News Code 37376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha