کاریگەری مۆزەخانەکان لە سەر فەرهەنگ و مێژوو

مۆزەکان هەموو کات وەکوو شوێنێک بۆ پاراستنی شتە تایبەت و گرینگ و مێژووییەکان کەڵکی لێ وەرگیراوە و کاریگەری گرینگیان لە سەر فەرهەنگ و مێژووی وڵاتان بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، 28ی گوڵان لە هەموو جیهان و لە لایەن ئەنجومەنی نێونەتەوەیی مۆزەوە وەکوو ڕۆژی جیهانی مۆزە ناوزەد کراوە. هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا بابەتێک دەخرێتە بەرچاو و زەق دەکرێتەوە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی پسپۆڕانی مۆزە دەرفەتی بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لە گەڵ خەڵک بە دەست بێنن و ئەو قەیرانانە کە مۆزە لە گەڵیاندا ڕووبەڕوون بیخەنە بەرچاو و باسی لە سەر بکەن.

مەبەستی سەرەکی لە ناو نانی ڕۆژێک بە ناوی مۆزە ئەوەیە کە پێگەیەکی تایبەت و شایان بۆ ئەم شوێنە گرینگە دەستەبەر بکرێت و هەروەها وەکوو دەرفەتێک بۆ ئاگادار کردنەوەی خەڵک سەبارەت بە ڕۆڵی مۆزە لە گەشەی کۆمەڵگا لە ئاستی نێونەتەوەیی چاوی لێ دەکرێت.

مۆزە لەو شوێنانەیە کە ئاسەواری هونەری تێیدا دەپارێزرێت و ئامرازێکی گرینگ بۆ گۆڕینەوەی فەرهەنگی، دەوڵەمەندی فەرهەنگی و هاوکاری و ئاشتی نێوان خەڵکە. مۆزەکان دڵی میلەتەکان و ئەو ڕێکخراوانەن کە خزمەت بە کۆەڵگا دەکەن و لە گەشەی کۆمەڵگا کاریگەرییان هەیە.

پاراستنی میراتی کەلتووری گرینگترین ئەرکی مۆزەکانە و ئاسەواری پڕبایەخ و گرینگ بۆ بەرەکانی داهاتوو دەگوازێتەوە. مۆزەکان بە چەندین جۆری مێژوویی، زانستی، تەکنیکی، هونەر و ڕوەکناسی و ... دابەش دەکرێن.

کاریگەری مۆزەخانەکان لە سەر فەرهەنگ و مێژوو

مۆزە سەدەی 19 بۆ یەکەم جار لە ئێران دامەزرا

یەکەم مۆزەی جیهان لە ئاتێن دامەزراوە و پاش ئەوەش ئینگلیس کۆنترین مۆزەی تێدایە. مۆزە دیاردەیەکی نوێ بوو کە سەدەی 19 لە ئێران دامەزرا و هاتە نێو فەرهەنگی ئێرانەوە. یەکەمین مۆزەکان لە جیهان، کۆمەڵەهایەکی کەسی بوون کە تەنیا نیشاندەری خواست و هۆگرایەتی خەڵک بۆ ئەو شتانە بوو کە کۆیان دەکردەوە و وەکوو شوێنێک بۆ نواندنی کەلوپەل و شتێکی تایبەت نەبوو.

لە ئێران یەکەم جار لە سەردەمی حکوومەتی محەمەد عەلی شای قاجاڕ بەشێک لە کۆشکی گوڵستان کرایە مۆزە و ئاسەوار و شتومەکی پڕبایەخی تێدا نمایش دەکرا بەڵام ئەمڕۆکانە بەشی زۆری کۆشکە سەڵتەنەتییەکان کراونەتە مۆزەخانە.

گرینگترین و باشترین مۆزەکانی ئێران لە تارانن کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ مۆزەی نەتەوەیی، مۆزەی کۆشکی گوڵستان، مۆزەی سەعداباد، مۆزەی هونەرە سەردەمییەکان، مۆزەی بەرەوانی پیرۆز ئاماژە بکەین. هەروەها شارەکانی شیراز و یەزد و ئەسفەهان مۆزەهایەکیان تێدایە کە لە هەموو سەردەمەکان گرینگ بوون و بوونەتە شوێنێک بۆ پاراستنی شتە پڕبایەخەکان.

کاریگەری مۆزەخانەکان لە سەر فەرهەنگ و مێژوو

مۆزەکانی کوردستان مێژوو و فەرهەنگی پێشینیانی پارێزگا دەنوێننەوە

پارێزگای کوردستانیش چەندین مۆزەی تێدایە کە نیشاندەری فەرهەنگی پێشینیان و نوێنەرەوەی مێژوو و فەرهەنگی خەڵکی ئەم ناوچەیە.

عەمارەتی سالار سەعیدی سنە لەو شوێنە مێژووییانەیە کە کراوەتە مۆزە و بە باشی فەرهەنگ و شارستانییەت و مێژووی کوردستان بە گەشتیاران دەناسێنێت و هەموو کات میوانداری گەشتیاران و مێژوو دۆستان بووە. ئەم بینا مێژووییە تەمەنی بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 1354 کراوەتە مۆزە.

مۆزەی ماڵی کورد یان ماڵی ئاسەف بۆ سەردەمی سەفویە و قاجاڕییە دەگەڕێتەوە و بە مۆزەی خەڵکناسی دەناسرێت و لە ساڵی 82 بەم لاوە وەکوو مۆزە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

هەروەها مۆزەی گەرماوی خان کە لە ناو بازاڕی سنە دایە، فەرهەنگی گەرماو چوونی خەڵک نیشان ئەدات و وردەکارییەکانی ئەو شوێنە دەنوینێتەوە.

مۆزەکان هەموو کات وەکوو شوێنێک بۆ پاراستنی شتە تایبەت و گرینگ و مێژووییەکان کەڵکی لێ وەرگیراوە و کاریگەری گرینگیان لە سەر فەرهەنگ و مێژووی وڵاتان بووە. چونکو نهێنییەکی زۆریان تێدایە کە بۆ بەرەکانی داهاتوو و بە گشتیی داهاتووی هەر وڵاتێک پێویستە.

News Code 37373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =