پێویستە عێراق کاردانەوەی هەبێت بەرانبەر  پەلاماردانی شوێنە دیپلۆماتیکەکان

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئاسایش و هێمنایەتی عێراق و ئێران پێکەوە گرێ دراون, داکۆکی کردە سەر پێویستیی کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بۆ  دەستدرێژی کردنە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار, حوجەتلولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە وتوێژی تەلەفونی له گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پیرۆزبایی جێژنی رەمەزان, داکۆکی کرد: گرووپی تیرۆریستی داعش هێشتا مەترسییەک بۆ ناوچە دێتە ئەژمار و هاوکاری هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاری لە گەڵ ئەم گرووپە تیروریستییە پێویستە.

ئەو نیگەرانی خۆی لە دەستدرێژی بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە لایەن هەندێ گرووپی خۆسەری عێراق دەربڕی و داکۆکی کردە سەر پێویستیی کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بۆ دەستدرێژی لە ناوچە دیپلۆماتیکەکان.

سەرۆک کۆمار هەروەها لە درێژەشدا باسی چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکا لە گەڵ تیرۆریزمی کرد و وتی: ئەمریکییەکان هەمیشە ڕۆڵی ڕووخێنەر و تێکدەریان لە ناوچەکە بووە و بوونی ئەوان لە عێراق یارمەتی سەقامگیر بوونی دۆخی ئەو وڵاتە و ئاسایشی نادات.

ناوبراو هەروەها لەم وتوێژەدا پێشوازی لە بۆچوونی عێراق سەبارەت بە فەلستین و مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن ئەم وڵاتەوە کرد و ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە عێراق بە پێی ئەو دەفرایەتییانە کە لە یەکیەتی عەرەب هەیەتی، هەوڵ بدات بۆ چالاکترکردنەوەی یەکێتی لەسەر پرسی فەلەستین.

ڕۆحانی داکۆکی کردە سەر پێویستی گەشە و قووڵتر کردنەوەی پێوەندی سیاسی و ئابووری و هاوکاری ناوچەیی و ڕوونی کردەوە: ئێران و عێراق بە پێی دەفرایەتییەکانی خۆیان دەتوانن لە بواری ئابووریدا هاوکاری یەکتر بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەت دژی فەلستینییەکان، وتیشی: پاش وتوێژ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتە ئیسلامییەکان و یەکیەتی عەرەب بێگومان بۆچوونێکی یەکلایی کەرەوەمان دەبێت.

مستەفا کازمی هەروەها داکۆکی کردە سەر پێویست بوونی لە ناو بردنی داعش لە ناوچە و ڕێزی لە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارە گرت.

هەروەها داکۆکی کرد: لە گەڵ ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە عێراق بە شێوەیەکی جیدی ڕووبەڕوو دەبینەوە.

News Code 37361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =